به‌ره‌ی نوسره داواكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌ی نوسره كه ناوی خۆی بۆ "فتح الشام" گۆڕیوه، داواكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به جێهشتنی شاری حه‌له‌ب ره‌ت ده‌كاته‌وه.
وته‌بێژێك به ناوی به‌ره‌ی نوسره به "ناشایسته" زانینی ته‌سلیم بوونی هێزه‌كانیان رایگه‌یاند تا مردن له شاری حه‌له‌ب ده‌مێننه‌وه.
پێشتر نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ستیفان دی میستو‌را داوای ده‌رچوونی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو له شاری حه‌له‌ب كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی سوریا و روسیا به بیانووی ئه‌وان ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب بۆردومان نه‌كه‌ن.
دی میستو‌را باس له بوونی 900 چه‌كداری به‌ره‌ی نوسره له حه‌له‌ب كردووه و ئاماده‌یی خۆیشی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و یاوه‌ری ئه‌و چه‌كدارانه بكات بۆ به‌جێهشتنی شاره‌كه.