ئێران: ھیچ گفتوگۆیەك لەنێوان ئێمە و سعوودیەدا نییە

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایەیگاند، ھیچ گفتوگۆیەكی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ سعوودیە نەبووە و سعوودیە ھەنگاوی پێویستی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان نەھایشتووە.

بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەھەواڵدەری فارسی گوتووە، سعوودیە دۆخی سیاسی و ئابووری سعوودیە زۆر لاوازە،و ھەڵەكانیان بەردەوام لاوازیان دەكات. بەگوتەی قاسمی لەئێستادا ھیچ پەیوەندییەكی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لەنێوان ئێران و سعوودیەدا نییە و گرفتی گەورەش بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان ھەیە.