په‌رله‌مانی روسیا رێكه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ سوریا په‌سند كرد
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی روسیا رێككه‌وتننامه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له سوریا په‌سندكرد، پێشتر مۆسكۆ و دیمه‌شق له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی روسیا له سوریا رێككه‌وتبوون.
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو لا هێزه‌كانی روسیا تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بكات له بنكه‌ی هه‌وایی حمیمیم له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری لازیقیه ده‌مێننه‌وه.
روسیا هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌كی ده‌ریایی له به‌نده‌ری ته‌رتوسی سوریا هه‌یه و تاكه بنكه‌ی ده‌ریایی روسیایه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له رێككه‌وتنی نێوان موسكۆ و دیمه‌شق كه هاوینی ساڵی رابردوو ئیمزاكرا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به بنكه‌ی ده‌ریایی روسیا له به‌نده‌ری ته‌رتوس نه‌كراوه و په‌رله‌مانتارانی روسیا داوای گونجاندنی ئه‌و بنكه‌یه‌كه له رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كه‌ن.