فێستڤاڵی قاوە لە ئیستانبوڵ بەڕێوە دەچێت
K24 – ئیستانبوڵ
فێستیڤاڵی دروستكردنی قاوە كە بە یەكێك لە فێستیڤاڵە بەناوبانگەكان ھەژمار دەكرێت لە شاری ئیستانبوڵی توركیا دەستیپێكرد.
لەم فێستیڤاڵەدا جگە لەو كەسانەی قاوە دروست دەكەن ژمارەیەكی زۆریش لەو ھاووڵاتیانە ئامادەبوون كە حەز بە خواردنەوەی قاوە دەكەن.
یەكێك لە بەشداربوانی فێستیڤاڵەكە بە كوردستان24 گوت: "فێستیڤاڵی ئەمساڵ خۆشترە لە ساڵانی رابردوو مرۆڤ حەزی لە ھەر جۆرە قاوەیەك بێت ھەیە".
بەشداربوێكی دیكە دەڵێ: "یەكەم جارە بەشداری لەم فێستیڤاڵە دەكەم و قاوە بە ئامێرێكی پێشكەوتوو دروست دەكەم كە تامی زۆر جیاوازە لە قاوەكانی دیكە