حەشدی شەعبی: تورکیا دەیەوێت ناوچەکە دابەش بکات
K24 - ھەولێر
حەشدی شەعبی لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە هەوڵێک بۆ دابەشکاری لە ناوچەکە ناوبرد.
کەریم نووری، گوتەبێژی حەشدی شەعبی روونیکردەوە، تورکیا و ئیسرائیل پلانێکیان بۆ دابەشکاری لە ناوچەکە هەیە و تورکیا بە جێگیرکردنی هێزەکانی لە دەوروبەری مووسڵ، دەیەوێت دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت.
نووری داوا لە تورکیا دەکات، رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت و رێز لە یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای نەینەوا و تەواوی پێکهاتەکانی بگرێت.