هێزە عێراقییەکان ناوچەیەكی دیكەیان كۆنتڕۆڵكردەوە
K24 - ھەولێر
شانەی میدیای جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێڕاق، لە بەیاننامەیەکدا کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەی زەویەی رۆژهەڵات لە رۆژئاوای ئەنبار راگەیاند.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێزە هاوبەشەکان، توانییان ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و ئاڵای عێڕاق لەسەر باڵەخانەکان هەڵبدەن.
زەوییە ناوچەیەکی گرنگە لە جزیرەی ئەلبونەمرو لە هاوینی 2014 کەوتە دەست چەکدارانی داعش.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەگوتەی بەرپرسانی باڵای عێراق و ھەرێمی كوردستان و ھاوپەیمانان لەم مانگەدا ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ دەست پێدەكات.