په‌نابه‌رانی كورد چۆن خۆیان ده‌گه‌یننه بریتانیا
K24 – هه‌ولێر
15 په‌نابه‌ر خۆیان له‌ناو بارهه‌ڵگرێك ده‌شارنه‌وه و خۆیان ده‌گه‌یننه بریتانیا.
شۆفێری لۆری به بیستنی ده‌نگ له‌ناو كه‌لوپه‌له‌كانی باركراو، راده‌وه‌ستێت و پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به‌پێی میدیاكانی بریتانیا، پۆلیس رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی كه خۆیان له‌ناو لۆرییه‌كه شاردبووه‌وه، به نایاسایی هاتوونه‌ته بریتانیا و زۆربه‌یان هه‌رزه‌كارن و ته‌مه‌نیان له نێوان 15 و 17 ساڵی دایه و یه‌كێكیان 13 ساڵییه. هه‌روه‌ها ژنێك و دوو پیاو له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونهتەوه.
پۆلیس هه‌روه‌ها وتی جارێك شۆفێری لۆرییه‌كه بۆ 999 ته‌له‌فۆنی كرد و جارێكیش یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ناو لۆرییه‌كه و وتی چل كه‌س له ناو لۆرییه‌كه گیریان خواردووه و یه‌كێكیش مردووه.
به وته‌ی پۆلیس یه‌كێكیان له هۆش خۆی چووه و پیاوێكی به ته‌مه‌نیش فشاری خوێنی به‌رز بووه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی دووچاری سه‌رمای ناو لۆرییه‌كه بوونه.
هه‌ر پانزده كه‌س كورد، ئێرانی، عیراقی و سورین.
یانزده پیاو كه پێنج هه‌رزه‌كار له نێوانیان دایه ده‌ستگیرا كراون و هه‌ر پێنج هه‌رزه‌كار بۆ ناوه‌ندی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی خێزانێكی چوار كه‌سین و به ئۆفیسی كۆچبه‌ران راده‌سپێردرێن.
ئه‌و لۆرییه شتی سارد و به‌ستوو له هۆله‌ندا بۆ بریتانیا ده‌گواستنه‌وه كه به‌ره‌بانی رۆژی هه‌ینی به‌رێ كه‌وتبوو. به‌ڵام هێشتا نه‌زانراوه ئه‌وانه له كوێ سواری لۆرییه‌كه بوونه.
نزیكه‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به قاچاغی بۆ بریتانیا ده‌چن، له شاری كالێی فه‌ره‌نسا هه‌وڵی چوون بۆ بریتانیا ده‌ده‌ن.






