داعش هێليكۆپته‌رێكى رووسياى تێك‌شكاند
وه‌زاره‌ته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه, فڕۆكه‌كه‌ى سوپاى رووسيا له جۆرى مى 8 بووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند, چه‌كدارانى داعش هێليكۆپته‌رێكى تايبه‌ت به كۆمه‌كى مرۆييان له ئاسمانى پارێزگاى حه‌مماى سووريا تێكشكاندووه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه, فڕۆكه‌كه‌ى سوپاى رووسيا له جۆرى مى 8 بووه و ژماره‌يه‌ك ئه‌فسه‌رى ناوه‌ندى حه‌ميمى تايبه‌ت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سووريا كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيايه له‌ناو هێليكۆپته‌ره‌كه بوونه.
ناوه‌ندى حه‌ميميم ئاشكرايكردووه رۆژى 6ى ئۆكتۆبه‌ر چه‌كدارانى داعش دوو سيستمى به‌رگرى ئاسمانييان له عێراقه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ حه‌مما بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ره‌نگارى هێزه‌كانى سووريا و رووسيا ببنه‌وه.