فیلمی کلاسیکۆ له ئیسرائیل نمایش دهکرێت
K24 - سلێمانی
رێکخەرانی 32مین فێستیڤاڵی هەیفای نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئیسرائیل رایانگەیاند کە فیلمی سینەمای کلاسیکۆی کوردی، هەفتەی داهاتوو لە فێستیڤاڵەکەیاندا بە ئامادەبوونی دەرهێنەری فیلمەکە نمایش دەکرێت٠
هەڵکەوت مستەفا بە کوردستان24 رایگهیاند: "خۆشحاڵم بۆ یەکەمین جار ساردانی ئەو وڵاتە بکهم تاکو لە نزیکەوە لەگەڵ هەواداری فیلمەکەی گفتوگۆ بکهم"٠
گوتیشی: "بڕیارە 14 ئەم مانگە سەردانی ئیسرائیل بکهم و 15 مانگ لە سەر فەرشی سوری فێستیڤاڵی هەیفا ئامادەی هەبێت و دوای نمایش کردنی کلاسیکۆ پرێس کۆنفرانسێکی بۆ ئەنجام دهدرێت بۆ ئهوهی قسه لهسهر فیلمهکه بکهین"٠
هەیفا بە یەکێک لە فیستیڤاڵە گرنگەکانی جیهان هەژمار دەکرێت و بڕیارە 15 تا 24 ئەم مانگە لە شاری هەیفای وڵاتی ئیسرائیل بەڕێوە بچێت٠
فیلمی کلاسیکۆ کە سەرنجی ناوەندە هونەرییەکانی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوەو کاندنی عێراقە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ لە دەیان وڵاتی جیهان نمایش بکرێت٠
کلاسیکۆ فیلمێکی سینەمایی کوردیەو ئێستا لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت و به گوتهی دهرهێنهری فیلمهکه یەکەم فیلمە لە مێژووی سینەمای کوردیدا کە بینەری زۆری هەبێت٠ کلاسیکۆ چیرۆکی دوو کورتە باڵای ناوچەی هەورامان دەگێڕێتەوە کە بۆ گەیاندنی دوو جووت کڵاشی هەورامی بە یاریزانی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید خۆیان تووشی ململانێیەکی ترسانک دەکەنەوە٠