پرێنتهری 3 رهههندی پێدهنێته قۆناخێكی نوێ
به وێنه و ڤیدیۆ.. گهنجێكی ئیندۆنیسی ستودیۆیهكی تایبهتی بۆ چاپكردنی وێنه بهو پرێنتهره كردووهتهوه
K24 - ههولێر:
ئەندەنووسییەكان زۆر ئارەزوویی وێنە گرتن دەكەن، گەنجێكیش ئەو ھەلەی لە بەرژەوەندی خۆی قۆستۆتەوە و لە رێگەی چاپخانەیەكی 3 رەھەندی وێنەی خەڵكی دەگرێت، كە یادگارییەكە زۆر لە وێنە ئاساییەكان زیاتر توانای مانەوەی ھەیە، تەنھا دوای 2 مانگیش، تەواوی خەرجییەكانی خۆی پڕ كردۆتەوە.
رۆژبەرۆژ بەكارھێنانی چاپخانەی 3 رەھەندی لە زیاد بوونە و لە ئەندەنوسیاش وێنەگرتنی 3 رەھەندی، وەك دیاردەیەكی تازە، پێشوازیەكی زۆری لێدەكرێت. خەڵكیش، بۆ ئەوەی نمونەیەكی فیزیایی ھاوشێوەی خۆییان ھەبێت، ئارەزیی ئەم وێنە گرتنە دەكەن و وەك یادگارییەكیش دەمێنێتەوە.
ھاری لییۆنگ، خاوەنی ستودیۆی شوگەركیوب, دهڵێت: "ئەندۆنيسییەكان زۆر ئارەزوویی وێنەگرتنی خۆیان ھەیە، ئەگەر وێنەی ئاسایی بێت یان سێلفی، خودیی بێت یان وێنەی ئاھەنگ و ھاوسەرگیریی و مندالان, وەك بڵێی دیاردەیەكی ئهندۆنیسییە كە زۆر دڵیان بە وێنە گرتن خۆشە",
شوگەركیوبز، یان چاپخانە 3 رەھەندییەكەی ھاری, سوود لە رەنگی جیاجیا و گەچی بەردین وەر دەگرێت لە درووستكردنی نموونەی بچووكی ھاوشێوەی مرۆڤ, دوای تەنھا 5 ھەفتەش لە كردنەوەی، خەڵكی لە رێگەی ئینستگرامەوە نموونەكانیان بینی و روویان كردە ستودیۆكە.
هاووڵاتییهكی ئهندۆنیسی، دهڵێت: "زۆر جێی سەرنجن، وێنەم گرت و بەرھەمەكەی ئەو نموونە 3 رەھەندیيە، كە زۆر وەكو خۆمە, پێشووتریش ھاتووم و دێمەوەش بۆ نموونهی دیكهی خنجیلانەی ھاوشێوەی خۆم."
وێنەگرتنەكە، لە رێگەی چەند كامێرەیەكەوە دەكرێت و لە رێگەی كۆمپیوتەریشەوە ئاراستەی چاپخانەكە دەكرێت, ئێستا ھەر نموونەیهكی بچووكی 3 رەھەندی, 190 دۆلاریی بۆ قەبارەی بچووك تێدەچێت و نزیكەی 1500 دۆلاریش بۆ نموونە گهورهكان، ستودیۆكەش تەنھا دوای 2 مانگ، تەواوی خەرجییەكانی پڕكردۆتەوە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)