ئه‌كته‌رێكی هۆلیوود ترامپ به سه‌گ و به‌راز وه‌سف ده‌كات
كۆندۆلیزا رایسیش هێرشده‌كاته سه‌ر ترامپ
K24 - هه‌ولێر:
رۆبێرت دێ‌نیرۆ، به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره هه‌ره خۆشه‌ویسته‌كانی بواری فیلم و هۆلیوود له ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌گ و به‌راز وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت بۆكسێك له ده‌موچاوی ترامپ بده‌م".
به‌رهه‌مێهنانی گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌و جۆره له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی "ڤۆت فۆر یور فیوچه‌ر – Vote Your Future"، كه مه‌به‌ست لێی هاندانی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌ڵام بهرهههمهیێنهرانی گرته ڤیدیۆییه‌كه، بڕیاریاندا ئه‌و گرته‌یه‌ی رۆبێرت دێ‌نیرۆ بڵاونه‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: "لایه‌نگیری پێوه‌دیاره و بێلایه‌نی له‌ده‌ستداوه".
دێ‌نیرۆ له گرت ڤیدیۆییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێموانییه ترامپ كه‌سێكی گونجاو بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا".
پێشتریش ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی هۆلیوود، كه به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره خۆشه‌ویسته‌كان داده‌نرێت، پاڵپشتی خۆی بۆ هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، راگه‌یاندبوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه كۆندۆلیزا رایس، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، رایگه‌یاند، ده‌بێت ترامپ له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی رابگرێت و له كێبڕكێ بۆ گه‌یشتن به كۆشكی سپی بكشێته‌وه.
كۆندی نووسیویه‌تی: "به‌سه! نابێ ترامپ ببێته سه‌رۆك، پێویسته له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكشێیتهوه، وه‌كو كۆمارییهك هیوادارام پاڵپشتی كه‌سێكی رێزدار بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بچێته به‌رزترین نووسینگه‌ی گه‌وره‌ترین دیموكراسی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی".