به وێنه و ڤیدیۆ.. ترسناكترين رێگه‌ی جیهان به ده‌ستی 13 كه‌س هه‌ڵكه‌ندراون
K24 - هه‌ولێر:
وێڕای ئه‌وه‌ی به سه‌ختترین و ترسناكترین رێگه‌ی جیهان داده‌نرێت، به‌ڵام جوانترین دیمه‌نییان هه‌یه.
رێگه‌به‌ردینه‌كانی چیای تایهانگی چین، به ده‌ستی ته‌نها 13 پیاو هه‌ڵكه‌ندراون، تا ده‌گاته راره‌وی "گولیانگ" كه به ده‌روازه‌ی ئاسمان ناونراوه.
به‌رزی رێگه‌كان له نزیكه‌ی 1700 مه‌تر ده‌بێت و درێژی راڕه‌وه‌كه‌ش 1200 مه‌تر، ئه‌وه‌ش تاكه رێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی رێگه‌ی گولیانگه به جیهانی ده‌ره‌وه، كه گونده‌كه نزیكه‌ی 600 ساڵه هه‌یه و رێگه‌كه له ساڵی 1972 هه‌ڵكه‌ندراوه.
به‌ر له هه‌ڵكۆڵینی به‌رده سه‌خته‌كانی ئه‌و شاخه و درووستكردنی رێگه‌كه، گونده‌كه به ته‌واوه‌تی له جیهان دابڕابوو.
شین مینگزین، سه‌رۆكی گونده‌كه, سه‌رۆكایه‌تی تیمێكی 13 كه‌سی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یانبوو فرۆشتیان له كه‌لوپه‌ل و ئاژه‌ڵه‌وه، توانییان چه‌كوش و پێداویستی بۆ هه‌ڵكۆڵین و شه‌قكردنی ئه‌و شاخه بكڕن و ده‌ستبكه‌ن به هه‌ڵكه‌ندنی رێگه‌كه كردووه، كه به‌رزییه‌كه 4 مه‌تر و پانییه‌كه‌شی 4 مه‌تر ده‌بێت.
رێگه‌كه به شێوه‌یه كهه‌ڵكه‌ندراوه كه بتوانرێت به ئۆتۆمبێل هاتووچۆی پێدا بكرێت و راڕه‌وه‌كه‌ش 35 په‌نجه‌ره‌ی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی تونێله‌كه تاریك نه‌بێت و رووناكی پێویستی هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی سه‌یره هێنده زۆر نییه ئه‌و رێگه‌یه له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)