داعش ژماره‌ی نوێژه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه
كاتی بانگیش ده‌گۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی لۆكاڵی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، به ده‌زگا هه‌واڵییه‌كانی راگه‌یاندووه، رێكخراوی داعش ژماره‌ی نوێژه‌كانی له رۆژێكدا له 5 نوێژ كه‌مكردووه‌ته‌وه و ئێستا چه‌كداره‌كانی رۆژانه ته‌نها 3 نوێژ ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی "فه‌رمانه‌كانی رێكخراوه‌كه" نه‌بێت، جه‌ڵدی لێده‌ده‌ن و به توندترین شێوه سزای ده‌ده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووه، له رێگه‌ی "دیوانی مزگه‌وت و كاروباری ئایینی" كه سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌یه، بڕیاره‌كه‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی پێشنوێژی مزگه‌وته‌كانی موسڵ گشتاندووه و پێی راگه‌یاندوون كه پابه‌ندی بڕیاره‌كه بن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رێكخراوه‌كه له رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی "قصر و جمع" ئه‌و كاره‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتووانى ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی خۆیدا سه‌پاندووه.
سه‌رچاوه‌كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، راشیگه‌یاندووه، رێكخراوه‌كه بڕیاری نوێی له باره‌ی كاته‌كانی بانگدانیش ده‌ركردووه و ده‌ڵێت نابێت به كاتی حكوومه‌تی عێراق بانگبدرێت به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی حكوومه‌ت په‌یوه‌ندی به وڵاتی موسڵمانانه‌وه نییه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌و بڕیارانه‌ی رێكخراوه‌كه، به‌هۆی ترسی داعشه له ئاماده‌كارییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، كه له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014ه‌وه له‌ژێر ده‌ستیدایه.