دادگای باڵای عێراق داوای لەسەركارلادانی جێگرانی سەرۆكۆماری رەتكردەوە

 K24- ھەولێر

دادگای باڵای عێراق داوای لەسەركارلادانی ھەر یەك لە ئەیاد عەلاوی و ئوسامەنوجێفی و نووری مالیكی جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراقی رەتكردەوە.

زیاتر لە ساڵێكە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەرنامەی چاكسازیی خۆیی كە رایگەیاندبوو داوایەكی ئاراستەی دادگای باڵای عێراق كردووە، بۆ ئەوەی ھەرسێ جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق لابدرێن، بەڵام ئەو داوایەی جێبەجێ نەكراو و رەتكرایەوە.

پێشتردوای داواكەی عەبادی لە دادگا، ژمارەیەك لە یاسا ناسان رایانگەیاندبوو، كە ئەو داوایە جێبەجێ ناكرێت، چونكە جێگرانی سەرۆك كۆمار وەك ھەر پۆستێكی دیكەی عێراق بە رێككەوتنی سیاسی دانراون.