نوجێفی: حەشدی شەعبی بەشداری شەڕی مووسڵ ناکات
K24 – ھەولێر
فەرماندەی گشتی حەشدی نیشتمانی دووپاتی کردەوە، حەشدی شەعبی بەشداری شەڕی مووسڵ ناکات.
ئەسیل نوجێفی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی حەشدی نیشتمانی و پارێزگاری پێشووی نەینەوا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە، هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی نیشتمانی ئەو هێزانەن کە بە فەرمی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا دەکەن.
نوجەیفی جەختیکردەوە، تەنیا حەشدی نیشتمانی و سوپای عێراق دەچنە نێو شاری مووسڵ و تورکیا وەک هێزێکی پاڵپشتیکار بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەکات.