یلدرم به لێدوانەكانی به‌رپرسانی عێراق پێده‌كه‌نێت
توركیا زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی ره‌وشی عێراق و سوریایه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رپرسانی عیراق و ده‌ڵێت له سه‌ره‌تادا ئێوه خاوه‌ندارێتی له هاووڵاتییانی ناوخۆی عێراق بكه‌ن و پێشی به ناوچوونیان بگرن، ئه‌وجار باسی توركیا بكه‌ن.
یلدرم رایگه‌یاند رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له عێراق و سوریا زۆرترین كاریگه‌ری بۆ سه‌ر توركیا هه‌یه و پیشی وایه به‌هۆی ناسه‌قامگیری له هه‌ردوو وڵات، توركیا زۆرترین قوربانی داوه و به‌ڵام ده‌بینین كه‌سانی تر له به‌ده‌نگه‌وه هاتنی توركیا نیگه‌ران بوونه.
گوتیشی ئه‌وانه‌ی كه باس له توركیا ده‌كه‌ن پێویسته له سه‌ره‌تادا خاوه‌ندارێتی له وڵات و هاووڵاتییانیان بكه‌ن و پێشی به له‌ناوچوونیان بگرن و وه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و پاشان باس له توركیا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن، قسه‌كانیان جێگه‌ی پێكه‌نینه.