به ڤيديۆ.. چ شوێنێكى جه‌سته‌ى پياو زۆرترين سه‌رنجى ژن راده‌كێشێت
ئه‌و شوێنانه‌ى جه‌سته‌ى پياوانى ده‌ستنيشانكردووه, كه له يه‌كه‌م روانيندا ژنان سه‌رنجى له‌سه‌ر چڕ ده‌كه‌نه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
پرسيارێكى ساده‌يه و وه‌ڵامه‌كه‌ى گۆڤارى (Menshealth) به‌دوايدا گه‌ڕاوه و له بابه‌تێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه و تێيدا ئه‌و شوێنانه‌ى جه‌سته‌ى پياوانى ده‌ستنيشانكردووه, كه له يه‌كه‌م روانيندا ژنان سه‌رنجى له‌سه‌ر چڕ ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى گۆڤاره‌كه, تێڕوانينى ژن بۆ جه‌سته‌ى پياو له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى ديكه ده‌گۆڕێت. بۆنموونه ئه‌و تێڕوانينه‌ى له‌سه‌ر شه‌قام بۆ جه‌سته‌ى پياوى هه‌يه جياوازه له‌و تێڕوانينه‌ى له كه‌نار ده‌ريا هه‌يه‌تى.
له كه‌نار ده‌ريادا, ماسولكه‌ى به‌هێزى سك يه‌كه‌م شتێكه كه سه‌رنجى ژنان راده‌كێشێت و دواتر رووخسار و ماسوولكه‌كانى قوڵ و باسكى دێن.
گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، ژنان پێچه‌وانه‌ى پياوانن و هيچ كاتێك چاو نابڕنه دامێنى پياوان.
سه‌باره‌ت به شه‌قاميش, يه‌كه‌م شتێك كه سه‌رنجى ژنان راده‌كێشێت چاوى پياوه, پاشان بزه و ئينجا باڵاى و دواتريش ده‌سته‌كانييه‌تى.
به گشتى ژنان كه‌شخه‌يى و شيكپۆشى پياوان له‌به‌ر چاو ده‌گرن و سه‌رنجى له‌سه‌ر چڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه دوايين شته كه سه‌رنجى ژنان راده‌كێشێت.