ئینته‌رنێت بكه‌یته‌وه ده‌كوژرێیت
له‌سه‌ر خاكی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش نرخی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیانه
K24 – هه‌ولێر:
پێشبینی ده‌كه‌یت ژیانت چۆن بێت به‌بێ ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن؟ یان پێشبینی ژیانێكی چۆن ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر هاتوو له شاری موسڵ بژیت؟
ئه‌و شاره‌ی كه بڕیاریداوه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كۆشش و پێشكه‌وتنانه بێت كه به درێژایی ساڵانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كار بۆ پێشكه‌وتنی كرا و شۆڕشێكی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنی هه‌ڵگیرسێنرا،كه‌چی له‌و شاره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌خشینی ژیانته، و داعش له‌و ناوچانه‌دا كارپێكردن و به‌كارهێنانی ئه‌و هۆكارانه وه‌ك ئامراز و ئامێری سیخوڕی داناوه و به ئامێری گوازه‌ره‌وه‌ی سیخوڕی ناوییان ده‌بات،هه‌ر چه‌نده هه‌وڵاتیان رۆژانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌ستیان پێی رابگات،ئه‌وه‌ش ئه‌و چیرۆكه‌یه كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه بیخوێنیته‌وه.
له‌گه‌ڵ داگیركردنی شاره‌كه له حوزه‌یرانی 2014 وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی بڕیاریدا تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت له‌و شاره ببڕێت،بۆ ئه‌وه‌ی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی به داعش ببڕێت و رێگه بگرێت له په‌یوه‌ندیكردن به‌و گروپه‌وه،ئه‌مه‌ش ئه‌و ساته بوو كه نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵی ئه‌و شاره ده‌ستیپێكرد.
كوردستان و بژارده‌یه‌كی قورس
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به "هافینگتۆن پۆستی عه‌ره‌بی" راگه‌یاندووه" له‌و ساته‌وه كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت هیچ رێگه‌یه‌كیان له به‌رده‌ستدا نه‌ما ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له سنوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بگه‌یه‌ننه ناو شاری موسڵ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆمپانیا عێراقییه‌كان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت كرد له هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه ئینته‌رنێت بگه‌یه‌ننه گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، له‌و ناوچانه‌شه‌وه بگه‌یه‌نرێته ناو شاری موسڵ، به‌ڵام ئه‌م رێگایه دووچاری شكست بووه‌وه له‌و كاته‌ی كه داعش هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له هه‌ولێریدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی له ده‌وروبه‌ری موسڵ و نزیك هه‌ولێر له ساڵی 2014 دا داگیر كرد.
دوای ئه‌وه كۆمپانیاكان په‌نایان برده به‌ر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرد،ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه نرخێكی زۆر گران و هێڵێكی زۆر خاوی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت تێچووی یه‌ك "GB" نزیكه‌ی 25 دۆلار ده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی" ئامێری په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ مانگه ده‌ستكرده‌كان به نهێنی براوه‌ته ناو شاری موسڵه‌وه و دابه‌شكاره‌كانی ئه‌و ئینته‌رنێته پێشتر پاره‌ی ته‌وایان لێوه‌رده‌گیرێت و ئه‌وانیش به رێگه‌ی كارتی تایبه‌ت به‌ش به‌ش ده‌یفرۆشنه‌وه به خه‌ڵكی شاری موسڵ.
به‌ڵام ئه‌و ئامێرانه‌ی براونه‌ته ناو شاری موسڵه‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ مانگه ده‌ستكرده‌كان، پێویستی به‌وه‌یه له‌كاتی دانانیدا كۆمپانیاكه به فه‌رمی خۆی ناونووس بكات له لای ده‌سه‌ڵاتدارانی داعش و كۆمپانیاكه مۆڵه‌تی كاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت له نێویشیاندا ئه‌وه چه‌سپاوه كه ده‌بێت به‌كارهێنه‌رانی له خزمه‌تگوزاری " mac address " تایبه‌ت به ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌یاندنی داعش ناونووس بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه به‌كاریده‌هێنن.
هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵان
ده‌رباره‌ی هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و ئینته‌رنێته،مه‌رجی زۆر دانرابوو،پێش ئه‌وه‌ی له ئه‌مساڵدا به یه‌كجاری ئه‌و خزمه‌تگوزارییه رابگیرێت، له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كه پێویست بوو كه وێنه‌ی خۆی و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی له‌گه‌ڵ ناونیشانی ته‌واوی خانوو و ماڵه‌كه‌ی به روونی بدات، تاكو چه‌كدارانی داعش كه ناویان له خۆیانناوه"الحسبة" به‌رده‌وام و هه‌ركات ویستیان بچن ماڵه‌كان بپشكنن و چاودێری به‌كارهێنه‌ره‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن دڵنیابن له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌یارانیاندا سیخوڕیان پێكردووه یان نا،یه‌كێك له دانیشتووانی شاری موسڵ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت" دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ماڵه‌كه‌یان پشكنیووه،به تۆمه‌تی هاندان دژی داعش كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵیان كوشتووه.
هه‌روه‌ها رێگه‌ی دیكه‌شیان هه‌بووه بۆ چاودێریكردنی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت، له رێگه‌ی دانانی پرۆگرامی ڤایرۆسی بۆ سیخوڕیكردن له‌سه‌ر ئامێره‌كان دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه‌بن كه هاوبه‌شه‌كان چۆن به‌كاریده‌هێنن،ناوه‌ندی تایبه‌ت به چاودێری بۆ ئه‌م ئه‌ركه هه‌بووه و باره‌گاكه‌ی له ناو زانكۆی موسڵدا بوو تا ئه‌و كاته‌ی له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردوومانكرا.
هۆڵه تایبه‌ته‌كان و بژارده‌یه‌كی تاڵ
ئه‌و رێگانه‌ی پێشووی به كاهێنانی ئینته‌رنێت له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 وه كۆتایی پێهات،له به‌رده‌م به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ته‌نها یه‌ك رێگه هێڵرایه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه ده‌بێت بچنه یه‌كێك له‌و هۆڵه تایبه‌تانه‌ی كه بۆ ئینته‌رنێت ته‌رخانكرابوو،له شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك موسڵیشدا ته‌نها دوو هۆڵ ته‌رخانكراوه، یه‌كێكیان له ده‌سته راستی شاره‌كه و ئه‌وی دیكه‌یان له ده‌سته چه‌پ،له‌و دوو هۆڵه‌شدا هیچ ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر دانه‌نرا بوو،به‌ڵكو به‌كارهێنه‌ران ده‌بوو به ئامێره‌كانی خۆیان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تۆڕی " wifi" بكه‌ن و بتوانن ئینته‌رنێت به‌كاربهینن.
هۆڵه‌كان بۆ چه‌كدارانی داعش ده‌رفه‌تێكی زۆری بۆ چاودێری تێدا ره‌خسێنرابوو،ده‌یانتوانی زۆرتر چاودێری بكه‌ن،ده‌یانتوانی له هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت كۆنترۆڵیان بكه‌ن،چونكه ئه‌ندام و چه‌كداره‌كانی داعش له‌و هۆڵانه‌دا له ته‌نیشت به‌كارهێنه‌ران ده‌بینران و ئاگاداری چالاكییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه ده‌بوون كه به رێگه‌ی ئامێره‌كانیان ئینته‌رنێتیان به‌كارده‌هێنا،له ناكاویش پشكنینیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ په‌یوه‌ندییه‌كیان كردووه كه به‌لای داعشه‌وه ترسناك و رێگه پێنه‌دراوه،له راستیشدا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی له‌و هۆڵانه‌دا ده‌ستگیر كران و چاره‌نووسیان به كوشتن كۆتاییهات.
مه‌رجێكی گرنگی دیكه ئه‌وه بووه، به‌كارهێنه‌ران نه‌ده‌بوو ئامێره مۆبایله‌كانیان هیچ سیمكارتێكی تێدا بێت له‌وكاته‌ی تۆڕی" wifi " به‌كارده‌هێنن،ئه‌گه‌ر ئاشكرا ببووایه هه‌ر كه‌سێك مۆبایله‌كه‌ی سیمكارتی تێدایه،ئه‌وه كوشتن ته‌نها سزای ئه‌و كاره بووه.
په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت ده‌بێته هۆی كووشتنت
دانیشتووانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ كه هێشتا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدان،چانسێكی گه‌وره‌یان هه‌یه،ئینته‌رنێت به‌هۆی تاوه‌ره‌كانی ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌گه‌نه دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه،به‌ڵام تۆڕه‌كان لاوازن،به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ئینته‌رنێت بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام بده‌ن،له رێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه،به‌ڵام ده‌بێت باجی ئه‌و مه‌ترسیه له ئه‌ستۆ بگرن.
چونكه بڕیارێكی گشتی له موسڵه‌وه ده‌ركراوه و رێگه‌ی له به‌كاهێنانی ته‌له‌فۆن گرتووه،به‌و هۆیه‌شه‌وه رێگه له خه‌ڵكی گیراوه بچنه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه نه‌بوون،له هه‌ر ساتێكیشدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه چه‌كداره‌كانی داعش له ناكاو بده‌ن به‌سه‌ر كه‌سێكدا و پشكنین بۆ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی بكه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ی بزانن په‌یوه‌ندی كردووه یان نا،یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێت، هه‌ر جارێك په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌م،دواتر له ترسا هه‌موو به‌شه‌كانی ئامێری مۆبایله‌كه‌م هه‌ڵده‌وه‌شینم و هه‌ر پارچه‌یه‌كی له قوژبنێكی ماڵه‌كه‌مدا ده‌شارمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بم.چونكه نرخی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێر و تۆڕانه ژیانه.