عەبادی هێرش دەکاتەوە سەر تورکیا
K24 - ھەولێر
لە سەردانێکیدا بۆ کەربەلا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هێرشی توندی کردەوە سەر تورکیا و رایگەیاند:" هێزی بیانی هیچ وڵاتێک لە خاکی عێراق بوونی نییە و لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵیشدا بەشدار نابن، بەڵکوو ئەوەی هەیە، هێزەکانی هاوپەیمانانن کە پاڵپشتی هێزە عێراقییەکان دەکەن لە پرۆسەکەدا.
عەبادی گوتیشی، ئێمە بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکەکەمان رەتدەکەینەوە و هێزەکانیشیان هیچ رۆڵێکیان نابێت لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.
بەهۆی بوونی هێزەکانی تورکیا لە باشیک، ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە درووستبووە.