كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی ھیت راگەیەندرا

K24 - ھەولێر

سوپای عێراق رزگارکردنی تەواوی ھیتی لە دەست چەكدارانی داعش راگەیاند.

لیوا روكن ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ھێزەكانیان گەڕەكی بوكریان لە جەزیرەی ھیت دوا پێگەی داعش لە شارۆچکەی ھیت كۆنتڕۆڵكردەوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار راشیگەیاند، ئاڵای عێراقیان لە سەر سەرجەم فەمانگەكان ھەڵكردووە و زیانێكی گەورەی گیانی و مادیشیان لە چەكدارانی داعش داوە، ئەوەیشیان نەشاردووەتەوە كە زیانێكی گەورە بەر خانوو و باڵەخانەكانی قەزای ھیت كەوتووە،

چەند ھەفتەیەكە سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای ھیتی سەربە پارێزگای ئەنباریان دەستپێكردبوو.