پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2016 دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، گوژمه‌یه‌كی دیكه له پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی ساڵی 2016 دابه‌ش ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق داوای له گشت جوتیارانی پارێزگاكان كردوه كه سه‌ردانی فهرمانگهركانی بازرگانی دانه‌وێڵه بكه‌ن بۆ راییكدرنی كاره‌كانیان و وه‌رگرتنی پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵیان.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه كه بری 500 ملیار دینار به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه. ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی هه‌ولێر به كوردسنان24 راگه‌یاند، هیچ جۆره نوسراوێكی فه‌رمی یاخود ئاگادارییه‌ك بۆ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه نه‌نێردراوه.
گوتیشی، به‌غدا تا ئێستا پاره‌ی 2014 و 2015 هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردوه نه‌ك ئه‌وه‌ی پاره‌ی 2016 بنێرن.