ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
بۆ سه‌ربازگه‌ی باشیك مۆڵه‌ت و بڕیار له عێراق وه‌رناگرین
K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات"سنووری خۆی بزانێت" له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی"ده‌رباره‌ی سه‌ربازگه‌ی باشیك فه‌رمان له عێراقه‌وه وه‌رناگرین.
ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده ئیسلامییه‌كاندا له ئیستانبوڵ ئه‌و قسانه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه" عێراق داواكاری هه‌بووه لێمان بۆ هاتنه باشیك و ئێستاش داوای رۆیشتنمان لێده‌كات،بۆیه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كه‌مجار ده‌بێت سنووری خۆت بزانێت.
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ماوه‌یه‌كه لێدوانی دژ به یه‌ك له ئاستی به‌رپرسانی باڵای هه‌ر دوو وڵات‌دا ده‌بیسترێت و هه‌ر دوو وڵاتیش باڵێوزی یه‌كتریان بۆ ئه‌و پرسه بانگ كردووه،عه‌بادی هۆشداری ئه‌وه‌شی دابوو كه بوونی سه‌ربازگه‌ی توركی له نزیك باشیك مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی هه‌رێمایه‌تی،ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و هێزانه له ناو خاكی عێراقدا مانه‌وه.