تویتێك موسوڵمانێكی ئه‌مریكی كردووه به ئه‌ستێره
وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپی داوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی موسوڵمان وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ قسه‌یه‌كی دۆناڵد تره‌مپ كاندیدای كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كه به هێرشكردن سه‌ر موسوڵمانان به ناوبانگه،بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی هه‌زاران كه‌س و میدیای ئه‌مریكی بایه‌خێكی زۆریان به‌و تویته داوه كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردبووه‌وه.
له‌وكاته‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ له رووبه‌روو بوونه‌وه ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هیلاری كلینتۆن رۆژی یه‌كشه‌ممه قسه‌ی ده‌كرد و گوتی"له‌سه‌ر موسوڵمانه‌كان پێویسته ئاگاداری بده‌ن له هه‌ر شتێك كه له یه‌كتری ده‌یبینن،هه‌ر رووداوێكی خراپ و رق لێبوونه‌وه و هه‌ر شتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه،له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و هاوڵاتییه موسوڵمانه ئه‌مریكییه كه ناوی "مسته‌فا بیومی"یه تویتێكی كردووه و نوسیوویه‌تی" من موسوڵمانم، ده‌مه‌وێت ئاگادارتان بكه‌مه‌وه له باره‌ی پیاوێكی شێت كه له‌سه‌ر شانۆیه‌ك له میسۆری هه‌ڕه‌شه له ئافره‌تێك ده‌كات.
ئه‌و تویته به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوكراوه‌ته‌وه و "88" هه‌زار جار دووباره تویت كراوه‌ته‌وه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م زیاتر له 170 هه‌زار كه‌س سه‌رسامی خۆیان به‌و قسه‌یه ده‌ربڕیووه، و پێگه‌ی تویته‌ر رایگه‌یاندووه ئه‌و تویته‌ی "مسته‌فا بیومی" به ناوبانگترین قسه‌یه كه تا ئێستا له‌سه‌ر گفتوگۆ و رووبه‌روو بوونه‌وه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كرابێت.
"بیومی" بۆ كه‌ناڵی "CBS News" ئه‌مریكی له باره‌ی ئه‌و تویته‌وه قسه‌یكردووه و گوتوویه‌تی"ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ترمپه كه گوتی موسوڵمانه‌كان له باره‌ی یه‌كتر ئاگاداری بده‌ن، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه بكه‌م،ئه‌گه‌ر موسوڵمانان زانیاری‌یان له‌سه‌ر تیرۆر هه‌بێت ئه‌وه من به دڵنیاییه‌وه زانیارییم نییه،من تیرۆریست نیم و تیرۆریستان ناناسم،ده‌مانه‌وێت ره‌وایه‌تییمان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بسه‌لمێنین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا بمێنینه‌وه،پێموایه ئه‌و لێكدانه‌وانه راست و راوه‌ستاو نین كه له پشت لێدوانه‌كانی تره‌مپه‌وه‌ن له دژی موسوڵمانان.