ئارسێناڵ له كڕینی یاریزانێكی ریال مه‌درید نزیك ده‌بێته‌وه
ڤینگه‌ر له‌گه‌ڵ یاریزانانی ئیسپانی خۆشبه‌خته
یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌نی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی لاوی یانه‌ی ریال مه‌درید هاتۆته سه‌رهێڵ.
به گوێره‌ی پێگه‌ی Don Balonـی ئینگلیزی، ئارسن ڤینگه‌ر ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانی لاوی ریال مه‌درید (ماركۆس لۆرێنتی) ده‌ربڕیوه كه ئێستا ئه‌م یاریزانه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالڤێسی ئیسپانیا ده‌كات.
ئارسن ڤینگه‌ر پێشتریش دوو یاریزانی لاوی ئیسپانی له بارسێلۆناوه گواستنه‌وه كه پێكهاتوون له (فابریگاس و هیكتۆر بێلێرین) و سوودێكی زۆریشی لێ وه‌رگرتن، ئێستایش ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما ئه‌م یاریزانه لاوه‌ی ریال مه‌درید بگوازێته‌وه.
ماركۆس لۆرێنتی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له 2008ـه‌وه له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید یاری ده‌كات و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیاشه.