داعش دانى پێدا نا
كه به‌رپرسى تۆڕێكى فراوانى ميديايى ئه‌و رێكخراوه بووه.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش دانى نا به كوژرانى به‌رپرسى يه‌كه‌مى راگه‌يانديدا, كه به‌رپرسى تۆڕێكى فراوانى ميديايى ئه‌و رێكخراوه بووه.
مانگى رابردوو, وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)، بڵاويكرده‌وه, كه يه‌كێك له به‌رپرسانى باڵاى داعش له سنوورى پارێزگاى ره‌ققه به هۆى بۆردمانى فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكاوه كوژراوه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا, كه له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه, داعش دانى ناوه به كوژرانى وائيل عادل حه‌سه‌ن سه‌لمان فه‌ياز, ناسراو به ئه‌بو محه‌ممه‌د فورقان.
له به‌ياننامه‌كه‌دا داعش ناوبراوى به ئه‌ميرى ديوانى راگه‌ياندنى ناوه‌ندى رێكخراوه‌كه‌ى ناوبردووه.
داعش هيچ زانيارييه‌كى زياترى له باره‌ى چۆنێتى و كاتى كوژرانى ئه‌بو محه‌ممه‌د فورقان ئاشكرا نه‌كردووه.
فورقان, به‌رپرسى راگه‌ياندن و تۆڕه ميدياييه‌كانى داعش بووه و ئه‌ندامێكى ديارى ئه‌نجوومه‌نى شووراى رێكخراوه‌كه بووه.