ناوی 10 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (پێی زێڕین) راگه‌یاندرا
كریستیانۆ و مێسی ركابه‌ری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ن
له پاریسی پایته‌ختی فره‌نسا ناوی 10 یاریزانی به‌ربژێر بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (پێی زێڕین) راگه‌یاندرا كه خه‌ڵاته‌كه تایبه‌ته به یاریزانانی سه‌رووی ته‌مه‌ن 28 ساڵ.
یاریزانه پاڵێوراوه‌كانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه: (كریستیانۆ، مێسی، بۆفۆن، واین روونی، كاسیاس، كاڤانی، ریكاردۆ كاكا، فرانك لامپارد، تیاگۆ سیلڤا و ئه‌ندرییه پیرلۆ).
ساڵی رابردوو، یاریزانی كامیرۆنی یانه‌ی كۆنیا سپۆری توركیا (ساموێل ئیتۆ) خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه،پێشتریش فیگۆ، ئیبراهیمۆڤیچ، رۆناڵدۆی به‌رازیلی، رۆناڵدینهۆ، گیگز، درۆگبا، دێل پیرۆ، ئینیێستا و فرانسیسكۆ تۆتی خه‌ڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
