سامسونگ ده‌ستبه‌رداری گالاكسی نۆت 7 ده‌بێت
جێگرهوهكهشی فریای كۆمپانیاكه نه‌كه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
دوای ده‌ركه‌وتن كێشه‌ی پاتری گلاكسی نۆت 7 و گڕگرتنی له كاتی بارگاویكردنه‌وه‌ی، كۆمپانیای سامسونگ بڕیاریدا ته‌واوی ئه‌و جۆره مۆبایله له بازاڕه‌كاندا بكشێنێته‌وه و داوای له به‌كارهێنه‌رانیش كرد، ئه‌وانه‌ی كڕیویانه بۆ كۆمپانیاكه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌و داوایه‌ی كۆمپانیاكه دوای ئه‌وه هات، كه هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پاترییه‌كه‌ی چڕكردبۆوه و رایگه‌یاند، ئه‌وان به رێگه‌یه‌كی ته‌كنیكی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان كردووه.
به‌ڵام جارێكی دیكه و دوای راگه‌یاندنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، مۆبایل گالاكسی نۆت 7، دووچاری هه‌مان گرفت بووه‌ته‌وه و ته‌نها له ئه‌مه‌ریكا 5 حاڵه‌تی گڕگرتنی مۆبایله‌كه تۆمار كراوه.
ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆمپانیای سامسونگ ده‌ستبه‌رداری به‌رهه‌مهێنانی گالاكسی نۆت 7 هه‌بێت و بیر له به‌رهه‌مهێنانی مۆدێلی دیكه‌ی مۆبایل بكاته‌وه.
