سه‌ما و ميوزيك چى به‌سه‌ر مێشكى مرۆڤدا ده‌هێنن
ميوزيك و سه‌ما به دوو ئاراسته‌ى پێچه‌وانه‌دا كاريگه‌رى له‌سه‌ر مێشكى مرۆڤ درووستده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى كه‌نه‌دا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى ميوزيك و سه‌ما به دوو ئاراسته‌ى پێچه‌وانه‌دا كاريگه‌رى له‌سه‌ر مێشكى مرۆڤ درووستده‌كات، به جۆرێك كه پێشتر مه‌زنده نه‌ده‌كرا.
له رێگه‌ى وێنه‌گرتنى ناوه‌كيانه‌ى هه‌ندێك ناوچه‌ى مێشكى مرۆڤه‌وه, زانايان به‌راوردى مێشكۆڵه‌ى هونه‌رمه‌ند و قاڵبوانى بوارى سه‌ماى بالێ و ميوزيكيان كردووه.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه, كاريگه‌رييه‌كى زۆرى سه‌ما و ميوزيك له‌سه‌ر مێشكى مرۆڤ هه‌يه. بۆنموونه ده‌ماره خانه‌ى سه‌ماكاران ناوچه‌كانى مۆخ به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه كه به‌رپرسيارێتى چاره‌سه‌ركردنى زانيارى هه‌ست و جوڵه‌يان هه‌يه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش نيوه‌ى گۆى مێشكۆڵه‌ى سه‌ماكاران په‌يوه‌ندييه‌كى تونديان به‌يه‌كه‌وه هه‌يه زياتر له‌وه‌ى لاى ميوزك ژه‌نان هه‌يه.
ئه‌مه‌ش به‌و مانايه دێت سه‌ماكاران كاريان له‌سه‌ر جوڵه‌ى جه‌سته‌يه و ميوزيكژه‌نانيش به‌شێك له جه‌سته‌يان له‌وان په‌نجه و قۆڵ و شان ده‌جوڵێنن و سنوورێكى فراوانى مێشكۆڵه‌يان پێويستى به كار نييه.
خاوه‌نى توێژينه‌وه‌كه كيارا جاكوزاى كه‌نه‌دييه و ئه‌و ده‌ڵێت: توێژينه‌وه‌كه به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه كه سه‌ما و ميوزيك كاريگه‌رى له‌سه‌ر مێشكۆڵه درووستده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ريه‌كه‌يان به ئاراسته‌يه‌كدا، يه‌كێكيان مێشكۆڵه به‌هێز و دووه‌ميشيان بێهێزى ده‌كات.