هۆزێكى له جيهان دابڕاوى ئه‌فغانستان تا ئێستا تاڵيبان ناناسن
له ناوچه‌كانى هێڵى سنوورى نێوان تاجيكستان و پاكستان هۆزێكى گوندنشين تا ئێستا هيچيان له باره‌ى تاڵيبان و دنياى ده‌ره‌وه‌يان نه‌بيستووه.
K24 – هه‌ولێر:
له ناوچه‌كانى هێڵى سنوورى نێوان تاجيكستان و پاكستان هۆزێكى گوندنشين تا ئێستا هيچيان له باره‌ى تاڵيبان و دنياى ده‌ره‌وه‌يان نه‌بيستووه.
له‌و گونده‌دا نزيكه‌ى 12 هه‌زار كه‌س ده‌ژين و هه‌ڵكه‌وته‌ى گونده‌كه‌يان 4500 مه‌تر له ئاستى رووى ده‌رياوه به‌رزه و به گه‌ل ياخود هۆزى واخى ناوده‌برێن و ئه‌وان له ناوچه‌يه‌كى زۆر سه‌ختى شاخاوى له‌گه‌ڵ مه‌ڕوماڵات و پێداويستى كه‌مى جوانكارى ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و تا ئێستا چه‌ند خێزانێكيان هه‌واڵى ئه‌وه‌يان بيستووه تاڵيبان له وڵاته‌كه‌يان فه‌رمانڕه‌وا بووه و ئه‌مريكا هێرشى كردووه‌ته سه‌رى و رووخاندوويه‌تى.
رێگه‌ى گونده‌كه زياتر له په‌نجا ساڵه درووستكراوه و حكومه‌تى ئه‌فغانستان ده‌يه‌وێت سه‌رنجى خۆرئاواييه‌كان به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى حه‌زيان له سه‌ركێشييه رابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌و گونده بكه‌ن.
له مانگى ئابى رابردوودا وێنه‌گرى فه‌ره‌نسايى ئه‌ريك لافورج سه‌ردانى ئه‌و گونده‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌فغانيانه ببينێت كه سه‌رده‌م په‌راوێزى خستوون و كات له‌بيرى كردوون.
له‌و باره‌يه‌وه لافورج ده‌ڵێت: يه‌كه‌مجار سه‌ردانى خندودم كرد, كه به ئاڵوواڵايى جلى ژنان به‌ناوبانگه. ژنان له‌وێ فرۆشگه‌ى بچكۆلانه‌يان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گۆره‌وى و ستراب و كه‌لوپه‌لى به‌ده‌ستچنراو به گه‌ڕيده‌كان بفرۆشن.
لافورج سه‌باره‌ت به ماڵه‌كانيان ده‌ڵێت: هه‌موو ماڵێك پێنج كۆڵه‌كه‌ى هه‌يه وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ پێنج بنه‌ما سه‌ره‌كييه‌كه‌ى ئيسلام.
به راى شاره‌زايان دانيشتوانى ئه‌و گونده زياتر له 2000 ساڵه ئه‌و جۆره ژيانه‌يان بۆ خۆيان هه‌ڵبژاردووه.
وێنه‌گره‌كه ده‌ڵێت: منداڵانى گونده‌كه نه ميسى و نه روناڵدۆ ناناسن و خه‌ڵكى ناوچه‌كه به‌و په‌ڕى ئاراميه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ميوانه‌كانياندا ده‌كه‌ن.