به ڤیدیۆ.. دوو خووله‌ك له‌گه‌ڵ قه‌زافی
ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌نی قه‌زافی بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی موعه‌ممه‌ر قه‌زای، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا، له یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ منداڵێكدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ناوی "هه‌نا" كه قه‌زافی ئه‌ركی به‌خێوكردنی له ئه‌ستۆی خۆی گرتبوو، وه‌ك سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، پێده‌چێت هه‌نا، له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عهزیزیه له 1986، كوژرابێت.
گرته ڤیدیۆییه‌كه سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له شاری سرتی لیبیا تۆماركراوه، كه شوێنی له‌دایكبوونی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا بوو.
قه‌زافی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی له‌و شوێنی نیمچه بیابانه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌كو هه‌میشه له‌ناو ده‌رگه‌ی خێوه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتووه و یاری له‌گه‌ڵ "هه‌نا"ی كچی ده‌كات و ده‌نگی میوزيكیش ده‌بیسترێت.
عه‌قید موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا، دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌ناوی "به‌هاری عه‌ره‌بی"، كه لیبیاشی گرته‌وه، له‌لایه‌ن چه‌كداران و ملیشیا سه‌ربازییه‌كان، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا، دوای بۆردمانكردنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی، توانییان شوێنه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه و به برینداری كه‌وته ده‌ست چه‌كداران و دواتر هه‌ر له شوێنه‌كه‌دا له رۆژی 21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2011، كوشتیان.