به ڤیدیۆ.. پزیشكێك له كاتی ئه‌مجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ما ده‌كات
له هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان ئه‌م كاره ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، ده‌رده‌كه‌وێت، پزیشكێك و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی، له كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشێك و هه‌ڵدرینی سكی، له‌گه‌ڵ ده‌نگی میوزیك سه‌ما ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، گرته ڤیدیۆییه‌كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری میدیلینی وڵاتی كۆڵۆمبیا تۆماركراوه.
دوای ئه‌وه‌ی پزیشك و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌ماكه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن، له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێك رووینه‌دابێت.
سياسهتمهدارێكی كۆڵۆمبیا داوای كردووه به توندی سزای ئه‌و پزیشكه بدرێت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: "به بینینی ڤیدیۆكه تووشی شۆك بووم".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌كه ده‌شڵێت: "لایه‌نه پهیوهندیدارهكانم له‌م رووداوه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئارتی كویرپۆ ئاگاداركردووه‌ته‌وه داوامكردووه و پزیشك و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سزابدرێن".
ئه‌و كه‌سه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شی تۆماركردووه و داویه‌ته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، گوتی: "به بینینی ئه‌و دیمه‌نه زۆر په‌ست بووم، چونكه ئه‌و پزیشكه له‌سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان ئه‌م كاره دووباره ده‌كاته‌وه".
یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌و پزیشكه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كردووه ده‌ڵێت: "ماوه‌ی دوو ساڵه چاره‌سه‌ر لای ئه‌و پزیشكه وه‌رده‌گرم و هیچ سوودێكم لێوه‌رنه‌گرتووه و دوو نه‌شته‌رگه‌ریشی بۆ ئهنجامداوم كه هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".