ئه‌ردۆغان چی گوت
گۆڕانێكی قووڵ له سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر عێراق روویداوه
K24 – هه‌ولێر
نووسه‌رێكی تورك به ئاماژه‌پێدان به دوایین لێدوانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به عێراق و سوریا رایگه‌یاند گۆڕانێكی ریشه‌یی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاتۆته ئاراوه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌ردوو وڵات.
"ئه‌ردۆغان چی وت؟ پلانێ نوێ: له ناوخۆ نییه، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌یه" مانشێتی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه له رۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی نزیك له پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه و لێدوانی ئه‌ردۆغان به گۆڕانێكی قووڵ ده‌زانێت، به‌تایبه‌تی هه‌ڵوێستی نوێی توركیا به‌رامبه‌ر عێراق و سوریا گۆڕانێكی ریشه‌ییه له سیاسه‌تی ئه‌منی توركیا.
تا چ ئاستێك له‌و گۆڕانكارییه تێگه‌یشتین؟
كه‌مپه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ و بنكه‌ی سه‌ربازی باشیك و ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و بوونی هێزی سه‌ربازی زۆرێك له وڵاتان، ئاماژه‌یه‌كه به چۆنییه‌تی ستراتیژی ئاسایشی توركیا.
هه‌ڕه‌شه له كوێ بێت، له‌وێ ده‌ده‌ین
لێداونه‌كانی ئه‌ردۆغان له شورای ئیسلامی، ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی توركیای نوێ، چه‌مكێكی نوێی ئاسایشی ده‌بێت. توركیا ئێتر له‌ناوخۆ به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌كان نابێته‌وه، له سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌دات، واته به‌رگری توركیا له‌ناوخۆ و له سنووره‌كانی نابێت، هه‌ڕه‌شه له كوێ بهێت، به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌و خاكه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ده‌كات، كه پێچه‌وانه‌ی سه‌رقاڵكردنی توركیایه به تیرۆر له‌ناوخۆی وڵات.