رۆناڵدینۆ باسی ئه‌و یاریزانه ده‌كات كه كێبڕكێی پێلێ و ماڕادۆنا ده‌كات
پێیوایه نێیمار ده‌توانێت له داهاتوودا ببێته باشترین یاریزان
رۆناڵدینهۆ، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی برازیل له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێلێ و ماڕادۆنا دوو باشترین یاریزانی مێژوون.
رۆناڵدینهۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاوبۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، له ئێستادا هیچ یاریزانێك ناتوانێت شان له شانی پێلێ و ماڕادۆنا بدات، به‌ڵام پێیوایه له داهاتوودا نێیماری هاونیشتیمانی ده‌بێته باشترین یاریزانی مێژوو.
رۆناڵدینهۆ ده‌شڵێت: نێیمارم زۆر خۆشده‌وێت، چونكه ئێستا رۆڵێكی گه‌وره له‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌گێرێت كه منیش پێشتر زۆرم بۆ بۆ سامبا كردووه و ئێستا نێیمار كاری زیاتر ده‌كات.
رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، ده‌شڵێت: له توانامدا هه‌یه بۆ ساڵێكی دیكه‌ش له یاریكردن به‌رده‌وام بم و دڵخۆشم كه پێشتریش یاریم بۆ بارسێلۆنا كردووه.
رۆناڵدینهۆ، له 1998 له یانه‌ی گریمۆ ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له 2001 له ده‌رگه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه هاته خوله‌كانی ئه‌ورووپا، دوای 2 ساڵ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، دواتر یانه‌كانی میلانی ئیتاڵی، فلامینگۆ، ئاتڵێتیكۆ مینیرۆ و فلۆمێنزی به‌رازیلی تاقی كرده‌وه و ئێستاش بێ یانه‌یه.