عاشوورا له‌نێوان شادی سونه و شیوه‌نی شیعه‌دا
سه‌له‌فییه‌كان چی ده‌ڵێن
K24 – هه‌ولێر
كه‌ناڵی سی ئێن ئین ئاماژه به رۆژی ده‌یه‌می مانگی موحه‌ڕه‌م و یادكردنه‌وه‌ی رووداوه جیاوازه‌كانی ئه‌م رۆژه له لایه‌ن ته‌واوی موسڵمانان ده‌كات، سه‌رباری جیاوازی تێگه‌یشتنی نێوان سونه و شیعه بۆ ئه‌و رۆژه.
هه‌ندێ له سونه‌كان به رۆژی خۆشحاڵی ده‌زانن
دوو چیرۆك سه‌باره‌ت به‌م رۆژه هه‌ن، عاشورا ئه‌و رۆژه‌یه كه مو‌سا و قه‌ومی به‌نی ئیسرائیل له فیرعه‌ون رزگاریان بوو و مو‌سا به گۆچانه‌كه‌ی رووباری نیلی كرده دوو به‌ش و توانی خه‌ڵكه‌كه‌ی رزگار بات، له‌كاتێكدا فیرعه‌ون و سه‌ربازه‌كانی خنكان.
چیرۆكی دووه‌میش هه‌ر بۆ قه‌ومی به‌نی ئیسرائیل ده‌گه‌رێته‌وه و جوله‌كان له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێرن و ئاماژه به حه‌دیسێكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له سه‌ر زاری "البخاری ابن عباس" ده‌كات كه رۆژی عاشوورا به رۆژێكی باش و رۆژی رزگاربوونی قه‌ومی به‌نی ئیسرائیل له دوژمنانی به‌ناو ده‌كات.
سونه‌كان له‌م رۆژه‌دا به‌بۆنه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی " السنة النبوية" به رۆژوو ده‌بن، بوخاری له حه‌دیسێكی تری پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا باس له‌وه ده‌كات كه عایشه‌ی ژنی پێغه‌مبه‌ر گوتووه: پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ رۆژووگرتن له رۆژی عاشووردا، كه وه‌ك ره‌مه‌زان فه‌رزه.
له لای شیعه‌كان رۆژێكی خه‌مباره
عاشوورا بۆ شیعه‌كان یادكردنه‌وه‌ی رۆژی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێنه نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر، كه له ساڵی 680 زاینی له‌سه‌ر ركابه‌رایه‌تی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات شه‌هیدكرا و بووه یه‌كێ له خاڵه گرنگه‌كانی ده‌ستپێكی دابه‌شبوونی نێوان زۆرینه‌ی سونه و كه‌مایه‌تی شیعه.
شیعه‌كان له‌م رۆژدا شیون بۆ ئیمام حوسێن ده‌گێرن و به هه‌زاران كه‌س به زنجیر و چاقۆ له خۆی ده‌ده‌ن و به ده‌ست له‌سه‌ر سنگیان ده‌ده‌ن، كه وه‌ك سهزهنشتكردنێكی خۆیی ئه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌ڵوێستی "ابن تيمية"
هه‌ڵویستی "ابن تيمية" گه‌وره زانای ره‌وتی سه‌له‌فی له مێژووی ئیسلام سه‌باره‌ت به عاشوورا بۆ زۆرێك له نه‌یارانی و هه‌روه‌ها پێرهوكارانی جێگه‌ی سه‌رسورمانه. زۆرێك له‌و شتانه‌ی كه له لایه‌ن سوونه‌كانه‌وه له رۆژی عاشوورا به خۆشه‌یست ناسراوه، ره‌تی ده‌كاته‌وه، وه‌ك شه‌وی عاشوورا یان كۆبوونه‌وه بۆ پارانه‌وه و یان نوێژی تایبه‌ت یان ده‌ربڕینی خۆشی و خۆ رازاندنه‌وه.
به‌م شیوه‌یه باس له عاشوورا ده‌كات، به‌هۆی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن ده‌رگای شه‌یتانی بۆ دوو "بدعه" كرایه‌وه. یه‌كه‌م خه‌م و شێوه‌ن و هاوار و گریان و تێنوێتی و له خۆدان و گوتنی سرودی دژی باب و باپیران و نه‌فره‌ت لێكردنیان.
دووه‌م، هه‌ندێكی تر ده‌ستیان به كرده‌وه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كرد و ئه‌و رۆژه‌یان كرده رۆژی خۆشی و شادی و لێنانی خواردنی خۆش و خۆشگوزه‌رانی.
پێشی وایه ئه‌وانه به گه‌نده‌ڵی به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی بوونه‌ته‌وه، به درۆ به‌ره‌نگاری درۆ ، به خراپی به‌ره‌نگاری خراپی، به بدعه به‌ره‌نگاری بدعه بوونه‌ته‌وه.