چه‌كدارێكی داعش سه‌ری باوكی خۆی ده‌بڕێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، چه‌كدارێكی داعش سه‌ری باوكی خۆی بڕیوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جنێوی "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" داوه و به سه‌گ وه‌سفیكردووه.
سه‌رچاوه‌یه به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ ئێواره، چه‌كدارێكی داعش، له گه‌ڕه‌كی محهلهبییه، رۆژئاوای موسڵ، به به‌رچاوی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
پێشتریش چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له 14ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵ، سه‌ری دایك و باوكێكیان بڕی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگرییان له كوڕهكانییان كردووه، ببنه چه‌كداری رێكخراوه‌كه.
پارێزگای نه‌ینه‌وا، دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراقه له رووی دانیشتووانه‌وه، شاری موسڵ كه سه‌نته‌ری پارێزگاكه، له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، له‌ژێر ده‌ستی داعشه.