خانمه گۆرانیبێژێكی به‌ریتانی بۆ په‌نابه‌رانی كامپی كالێ ده‌گری
به ڤیدیۆ.. لیلی ئالن: له جیاتی وڵاته‌كه‌م داوای لێبوردن ده‌كه‌م
K24 - هه‌ولێر:
خانمه گۆرانیبێژی به‌ریتانی، لیلی ئالن، ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له كاتی سه‌ردانیكردنی كامپی په‌نابه‌ران، له دارستانی كالێ و بینینی ره‌وشی په‌نابه‌ران و دوای قسه‌كردن له‌گه‌ڵ مێردمنداڵێكی ئه‌فغانی ته‌مه‌ن 13 ساڵ، ده‌ستی به‌گریان كرد و فرمێسك له چاوه‌كانی هاتنه‌خواره‌وه.
لیلی به‌و گه‌نجه‌ی گوت: "ئێمه وڵاته‌كه‌ی ئێوه‌مان بۆردومان كرد، دواتر ئێوه‌مان راده‌ستی تاڵیبان كرد و ئێستا وامان كرد بۆ گه‌یشتن به شوێنێكی ئارام، ژیانی خۆتان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "من له جیاتی وڵاته‌كه‌ی داوای لێبوردن ده‌كه‌م".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه، گوێی له گه‌نجه ئه‌فغانییه راگرتبوو كه باسی ژیانی سه‌ختی خۆی ده‌كرد و باسی له چۆنیه‌تی گه‌یشتنی به‌و وڵاته ده‌كرد، كه چۆن به‌هۆی بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه خۆی گه‌یاندووه‌ته ئه‌وێ.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ره‌خنه له لیلی ئالن ده‌گرن و بۆیان نووسیوه: "ئه‌و فرمێسكانه تیمساحین"، ئه‌وه‌ش هێنده‌یتر نیگهرانیكردووه.
لیلی ئالن، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "من باسی ره‌وشی په‌نابه‌ران ده‌كه‌م، باسی ئه‌و هه‌زار و 22 منداڵه‌ی كامپه‌كه ده‌كه‌م، كه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌وێ ده‌رده‌كرێن".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)