ئه‌ندامێكی داعش خۆی هه‌ڵواسی
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا تۆمه‌تبار كراوه
K24 – هه‌ولێر
په‌نابه‌رێكی سوری له زیندانێكی ئه‌ڵمانیا خۆی هه‌ڵواسی، دوو رۆژ پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێنابوو.
جابر به‌كر به‌تۆمه‌تی دارشتنی پلانی هێرشی رێكخراوی داعش ده‌ستگیر كرابوو و هه‌واڵی خۆكوشتنه‌كه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی ساكسۆنیا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا بڵاو كرایه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی كه ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا بكات.
پارێزه‌ركه‌ی، ئه‌لكساندێر هۆبنێر سه‌رسورمانی خۆی ده‌رده‌برێت و به شه‌رمه‌زارییه‌كی دادوه‌ری به‌ناو ده‌كات.
گوتیشی به‌رپرسانی زیندان ئاگاداری مه‌ترسی بریكاره‌كه‌ی بۆ كرده‌ی خۆكوشتن بوون و له‌م دواییه‌ش مانی له خواردن گرتبوو و هه‌وڵیدابوو به كاره‌با خۆی بكوژێت.
جابر به‌كر 22 ساڵی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن سێ هاووڵاتی سوری كه زانیان داواكراوه، راده‌ستی پۆلیس كرا، 48 كاتژمێر پاش ئه‌وه‌ی كه رایكردبوو.
به‌كر له یه‌كه‌م لێپرسینه‌وه‌دا گوتبووی هه‌ر سێ په‌نابه‌ری سوری ئاگاداری پلانه‌كه‌ی بوون.
به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا به تێبێنییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و به دوور نازانن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و سێ كه‌سه ئه‌و قسه‌یه‌ی كردبێت كە ھەر سێكییان لە ئەڵمانیا بە پاڵەوان بە ناو كراون.
به‌كر پێشتر له ژێر چاودێری هه‌واڵگریدا بوو كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه له شوقه‌كه‌ی له شمنیتز رایكرد و پۆلیس به گوله‌ی هۆشداری هه‌وڵی گرتنی دا، به‌ڵام توانی رابكات، تا ئه‌وه‌ی كه دوای دوو رۆژ ده‌ستگیر كرا.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌ست به‌سه‌ر 1.5 كیلۆگره‌م ماده‌ی ته‌قینه‌وه له شوقه‌ی به‌كر گرت، هه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ی كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعش بۆ ته‌قینه‌وه به‌كار دێت و به‌رپرسانی ئەڵمانی گومانی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه هێرشێك له یه‌كێك فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌رلین ئه‌نجام ده‌دات.
به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا هانس یۆرك ماسین رایگه‌یاند به‌كر پلانی ئه‌نجامدانی هێرش له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌بوو.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، به‌كر بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له توركیا بوو و له كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی رابردوو به بڕێكی زۆری دۆلار بۆ ئه‌ڵمانیا گه‌ڕایه‌وه.
رێكخراوی داعش به‌رپرسیاری چه‌ندین هێرشه له ئه‌ڵمانیا.
گه‌نجیكی سوری له ته‌مه‌نی 27 ساڵی خۆی ته‌قانده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه داواكاری په‌نابه‌رییه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه و بووه هۆی برینداربوونی 15 كه‌س.
پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژیك، په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی 17 ساڵی به ته‌ور هێرشی كردە سەر خەڵك و پێنج كه‌سی بریندار كرد.
سەرچاوە: huffington post