بریتانیا فه‌رمانی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی روسیا ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر
هێزی هه‌وایی بریتانیا گلوپی سه‌وز بۆ فڕۆكه‌وانه‌كانی له عێراق و سوریا پێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ستكردن به مه‌ترسی فڕۆكه‌كانی روسیا یان سوریا بخه‌نه خواره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیكی رۆژنامه‌ی تایمز ئه‌م بڕیاره‌ی هێزی هه‌وایی بریتانیا شه‌ڕی نێوان روسیا و بریتانیا هه‌نگاوێك نزیكتر ده‌كات كه فڕۆكه‌وانه‌كانی راسپاردوو خۆیان له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی روسی له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌وایی دژی داعش بپارێزن و له كاتی ته‌نگانه‌دا فڕۆكه‌كانیان بخه‌نه خواره‌وه.
فڕۆكه‌كانی بریتانی موشه‌كی هه‌وا به هه‌واییان پێیه كه خێراییه‌كه‌یان سێ به‌رامبه‌ری خێرایی ده‌نگه و نرخیان دوو هه‌زار پاوه‌نده و گلوپی سه‌وز بۆ فرۆكه‌وانه‌كانی پێكراوه به‌م موشه‌كانه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی روسیاوه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.