بریتانیا فه‌رمانی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی روسیا ده‌رده‌كات

K24 – هه‌ولێر

هێزی هه‌وایی بریتانیا گلوپی سه‌وز بۆ فڕۆكه‌وانه‌كانی له‌ عێراق و سوریا پێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی  له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ مه‌ترسی فڕۆكه‌كانی روسیا یان سوریا بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵیكی رۆژنامه‌ی تایمز ئه‌م بڕیاره‌ی هێزی هه‌وایی بریتانیا شه‌ڕی نێوان روسیا و بریتانیا هه‌نگاوێك نزیكتر ده‌كات‌ كه‌ فڕۆكه‌وانه‌كانی راسپاردوو خۆیان له‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی روسی له‌ كاتی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌وایی دژی داعش بپارێزن و له‌ كاتی ته‌نگانه‌دا فڕۆكه‌كانیان بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

فڕۆكه‌كانی بریتانی موشه‌كی هه‌وا به‌ هه‌واییان پێیه‌ كه‌ خێراییه‌كه‌یان سێ به‌رامبه‌ری خێرایی ده‌نگه‌ و نرخیان دوو هه‌زار پاوه‌نده‌‌ و گلوپی سه‌وز  بۆ فرۆكه‌وانه‌كانی پێكراوه به‌م موشه‌كانه‌‌ به‌رگری له‌ خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی روسیاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.