ژنانی داعش به‌دوای سیم‌كارت ده‌گه‌رێن
K24 – هه‌ولێر
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا باس له ره‌وشی موسڵ له سه‌روبه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌كات و هه‌ندێ ڤیدیۆی ناو شار بڵاو ده‌كاته‌وه كه له لایه‌ن چالاكوانانه‌وه گیراون و هه‌روه‌ها پاشماوه‌ی هێرشی هه‌وایی و سوتاندنی ئۆتۆمبێلێكی داعش له لایه‌ن هێزێكی لۆكالی بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌ندامێكی ئه‌و هێزه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ره‌وشی ناو شاری موسڵ بۆ كه‌ناڵه‌كه ده‌گێرێته‌وه و باس له جموجوڵی داعش له‌ناو شار ده‌كات و ئامادەیی خۆشیان بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕی دژی داعش له‌ناو موسڵ دەردەبڕێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه داعش هه‌ست به‌وه‌ی كردووه ئابڵۆقه دراوه و به شێوازێكی جیاواز مامه‌ڵه بكات، ده‌ڵێت ترساون، جموجوڵیان گۆڕاوه، له ماڵێك بۆ ماڵێكی تر ده‌چن، له گه‌ره‌كێكی شار بۆ گه‌ره‌كێكی تر ده‌چن، به‌ڵام ته‌نیا له شه‌و هاتوچۆ ده‌كه‌ن. له خاڵه‌كانی پشكنین ده‌موچاویان داده‌پۆشن. ژنانی چه‌كداری داعش ھێرش دەكەنە سەر ماڵان و به‌دوای سیمكارتی ته‌له‌فۆن ده‌گه‌ڕێن.