رووسيا چه‌كێكى تيشكيى تۆقێنه‌ر نمايش ده‌كات
له توانايدا هه‌يه هه‌موو جۆره ئامێرێكى دژه‌كانى له‌ناو به‌رێت و له رووى پێكانى ئامانجيشه‌وه هه‌ڵه ناكات.
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كى بێته‌لى ئه‌ليكترۆنى رووسيى كه له‌سه‌ر بنه‌ماى فيزياى نوێ درووستكراوه له توانايدا هه‌يه هه‌موو جۆره ئامێرێكى دژه‌كانى له‌ناو به‌رێت و له رووى پێكانى ئامانجيشه‌وه هه‌ڵه ناكات.
گوته‌بێژى كۆمپانياى (دامه‌زراوه‌ى تايبه‌ت به ئامێره ورده‌كان)، كه ئه‌و چه‌كه نوێيه‌ى درووستكردووه و له يه‌ريڤان له ميانه‌ى پيشانگه‌ى (ArmHiTec-2016) بۆ چه‌كه نوێ و ته‌كنۆلۆژييه‌كان نمايشيى كرد.
ئه‌و چه‌كه نوێيه به پشت به‌ستن به تيشك درووستكراوه و پێشتر له ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى رابردوودا له پيشانگه‌يه‌كى نهێنى سه‌ربازييدا له نزيك مۆسكۆ نمايشكراوه.
له خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌و چه‌كه مه‌ترسيداره ئه‌وه‌يه كاركردنى كه‌رسته سه‌ربازييه‌كانى دوژمن به هۆى تيشكه‌وه په‌كده‌خات و هه‌روه‌ها له تواناشيدا هه‌يه مووشه‌كى زيره‌ك و ته‌قه‌مه‌نييه‌كانى هاوچه‌شنى له‌ناو به‌رێت.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستى