توركيا شاندێك بۆ دانووستان ره‌وانه‌ى ديمه‌شق ده‌كات
ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دانووستان ئه‌نجام بده‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌يه‌كى توركيا ئاشكرايكردووه, حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى له چه‌ند رۆژى داهاتوودا شاندێك ره‌وانه‌ى ديمه‌شق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د دانووستان ئه‌نجام بده‌ن.
رۆژنامه‌ى ئايدينليكى توركى له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵاى ديپلۆماسييه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه كه توركيا له ماوه‌ى 4 تا 5 رۆژى داهاتوودا شاندێك ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كات به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دانووستان له‌گه‌ڵ رژێمى سووريا.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: ناردنى ئه‌و شانده گۆڕانكارييه‌كى ريشهييه له سياسه‌تى سووريا، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ساڵى رابردوودا توركيا داواى رووخانى ئه‌سه‌دى ده‌كرد.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه, ئه‌و گۆڕانكاريه دواى ئه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه كه له ميانى كۆنگره‌ى وزه‌دا له ئه‌سته‌مبوڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين كۆبوويه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى توركيا هه‌واڵه‌كه‌ى ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه, له چوارچێوه‌ى ره‌وشى گشتييدا گرتنه به‌رى ئه‌و رێككاره شتێكى سروووشتييه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا تا ئێستا به ره‌سمى ئه‌و هه‌واڵه‌ى پشتڕاست ياخود ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى رابردوودا ژماره‌يه‌ك سه‌رچاوه‌ى ميديايى ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردبوو, كه سووريا و توركيا به نيازن به نێوه‌ندگيرى جه‌زائير له پايته‌ختى ئه‌و وڵاته كۆببنه‌وه و و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به پێويستيان زانيوه ئێرانيش به‌شدارى بكات و رێككه‌وتنێكى نوێ له جه‌زائير هاوشێوه‌ى رێككه‌وتنى نێوان شا و سه‌دام حوسێن واژوو بكه‌ن له پێناو له باربردنى ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد له رۆژئاواى كوردستان.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم