خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیاتی نو‌بڵ به‌خشرایه بۆب دیلان
K24 – هه‌ولێر
خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیاتی نو‌بڵ به‌خشرایه گۆرانیبێژ ـ نووسه‌ری تێكستی گۆرانی بۆب دیلان.
دیلان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شێوازێكی نوێی شیعر له‌گه‌ڵ گۆڕانی نه‌ریتی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا داهێناوه، خه‌ڵانی ئه‌ده‌بیاتی نو‌بڵ پێی به‌خشرا.
سكرتێری كومیته‌ی هه‌میشه‌یی نو‌بڵ سارا دانیوس رایگه‌یاند دیلانی 75 ساڵی شاعیرێكی گه‌وره‌ی نه‌ریتی ئینگلیزی زمانانه.
گوتیشی ته‌واوكارییه‌ك له نێوان كاری خۆی و شیعره‌كانی كۆنی یۆنانی هۆمه‌ر و سافۆ دروستكرد.
دیلان له ساڵی 1941 له دولوسی مینێسۆتای ئه‌مریكا له دایكبووه و تا ئێستا 18 خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه كه زۆربه‌یان خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بین.
به‌های خه‌ڵاتی نوبڵی ئه‌ده‌بیات 8 ملیۆن كرۆنی سویدییه و ده‌كاته 927.74 هه‌زار دۆلار.
BREAKING 2016 #NobelPrize in Literature to Bob Dylan “for having created new poetic expressions within the great American song tradition” pic.twitter.com/XYkeJKRfhv
— The Nobel Prize (@NobelPrize) October 13, 2016