داعش دوو هاووڵاتی به‌ردباران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
داعش به تۆمه‌تی زینا دوو هاووڵاتی له شاری ئه‌بوكه‌ماڵ له سوریا به‌ردباران ده‌كات.
داعش ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك بۆ سه‌یركردنی كوشتنی هۆڤانه‌ی ئه‌م دوو هاووڵاتییه كۆ كرده‌وه كه به‌شێكی زۆریان منداڵ بوون.
له كاتی به‌ردبارانه‌كه‌دا، هه‌ردوو هاووڵاتی ناچار كران له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دابنیشن كه ده‌ست و چاویان به‌سترابوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یل، به سه‌دان كه‌س له‌وانه منداڵان ناچاركران بهێن سه‌یری به‌ردبارانكردنی هه‌ردوو هاووڵاتی بكه‌ن كه له شاری ئه‌بوكه‌ماڵی سوریا له نزیك سنووری عێراق روویداوه.
ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه كه داعش به‌م شێوازه وه‌حشیانه خه‌ڵك ده‌كوژێت.







