ئه‌و وێنانه‌ى جوانييه‌كه‌يان شۆكت ده‌كه‌ن

ده‌گونجێت وێنه‌ى فۆتۆگرافى ئه‌فسوناوى مرۆڤ سه‌رسام بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

ده‌گونجێت وێنه‌ى فۆتۆگرافى ئه‌فسوناوى مرۆڤ سه‌رسام بكه‌ن, به‌ڵام كێشانى وێنه‌ له‌سه‌ر په‌ڕۆ يان پارچه‌يه‌ك كاغه‌ز و له‌ رێگه‌ى فلچه‌ى نيگاركێش و هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه‌. به‌ تايبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌م تابڵۆيانه‌ ورد بيته‌وه‌ مرۆڤ شۆك ده‌بێت چونكه‌ ورده‌كارى و ره‌نگ و به‌رجه‌سته‌كردنى ته‌نه‌ وێنه‌كێشراوه‌كان هێنده‌ نزيكه‌ له‌ واقيعه‌وه‌ بينه‌ر هه‌ست به‌وه‌ ناكات ئه‌وانه‌ كارى ده‌ستيين.