تارمايى كه‌شتييه‌ك مرۆڤ شۆك ده‌كات
ده‌ركه‌وتنى تارمايى لێره‌وه و له‌وێ رۆژانه ده‌بێته بابه‌تى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
ده‌ركه‌وتنى تارمايى لێره‌وه و له‌وێ رۆژانه ده‌بێته بابه‌تى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ئه‌مجاره‌يان له ويلايه‌تى مێشيگانى ئه‌مريكا, كه‌شتيوانێك گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى تۆمار كردووه, تێيدا تارمايى كه‌شتييه‌ك له دووره‌وه به‌ديده‌كرێت و بڵاوبوونه‌وه‌ى ديمه‌نه‌كه‌ش به هه‌زاران كه‌سى شۆك كردووه, به‌و پێيه‌ى يه‌كه‌م جاره ديمه‌نێكى له‌و جۆره له ده‌ريا ده‌ربكه‌وێت و وێنه‌ى تۆمار بكرێت.
جيسۆن ئه‌سلينى كه ديمه‌نه‌كه‌ى بينيوه ده‌ڵێت: تارماييه‌كه له دووره‌وه ده‌رده‌كه‌وت و وێنه‌كه‌ى ناروون بوو.
هه‌ندێك له‌وانه‌ى بڕوايان به تارمايى هه‌يه, له‌و بڕوايه‌دان تارماييه‌كه بوونى هه‌يه و مێژووى ده‌ركه‌وتنى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواى ونبوونى كه‌شتييه‌كى گه‌وره له سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا له‌و ناوچه‌يه.