نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی موسڵه‌وه هۆشداری ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئاواره بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی موسڵ به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵ كردنی شاره‌كه هۆشداری روودانی كاره‌ساتێك ده‌دات.
كۆمیسه‌ری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فلیپ گره‌ندی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ژنێف رایگه‌یاند به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی شوێنه‌كانیان به‌جێ ده‌هێڵن و ئاواره ده‌بن و پێویستیان به یارمه‌تییه‌كی زۆری مرۆیی ده‌بێت.
وتیشی به‌هۆی بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كانی سوریا، ئه‌وه‌ی موسڵ كاره‌ساتبار ده‌بێت و بۆ به‌رچاوگرتنی ئه‌و بواره هۆشداری ده‌داته حكومه‌تی عێراق و پێویسته زۆر به هۆشیارییه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه هه‌نگاو بنێت.
كۆمیسه‌ری باڵای په‌نابه‌ران، ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراق ده‌خاته‌ڕوو، كه پێشتر به به‌رپرسانی عێراقی بۆ ئه‌و یارمه‌تییه ئاگادار كراونه‌ته‌وه.