چیرۆكی ژنه موسڵمانێكی سویدی له‌ناو داعش
هاواری ئه‌و كچانه‌م دەبیست كه چه‌كدارانی داعش ده‌ستدرێژییان ده‌كرده سەریان
K24 – هه‌ولێر
سوید وڵاتێكی دیموكراتێكی ئاشتانهیه و له مێژه بووه په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له توندوتیژی رایانكردووه، به‌تایبه‌تی موسڵمانان. به‌ڵام منداڵانی ئه‌و خێزانانه‌ی له سوید نیشته‌جێ بوونه، هه‌ندێكیان رێگه‌ی توندوتیژییان گرته به‌ر و زیاتر له 300 كه‌س له سوید بۆ شه‌ڕكردن چوونه سوریا و عێراق، به‌هۆیه‌وه سوید بووه یه‌كێ له وڵاته یه‌كه‌مه‌كانی سه‌رچاوه‌ی جیهاد له ئه‌وروپا.
ژنه گه‌نجێكی 23 ساڵی له نهۆمی دووه‌می بینایه‌ك له شاری گۆتێبورگ، دووه‌م شاری گه‌وره‌ی سوید ده‌ژیت و وه‌ك خه‌ڵكی رۆژئاوا جلوبه‌رگی ته‌سك له‌به‌ر ده‌كات و میكیاج و تاتۆ ده‌كات.
ئه‌و له‌م نێزیكانه له شاری ره‌قه‌ی سوریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، مێرده‌كه‌ی چه‌كداری داعش بوو و كوژراوه.
باس له هه‌ندێ له‌و شتانه ده‌كات كه به چاوی خۆی بینیوه، له‌وانه هاواری كچانی ئیزیدی كه چەكدارانی داعش له ژوورێكی تەنیشت له ژووره‌كه‌ی ئەو ده‌ستدرێژیان دهكردە سه‌ریان، جه‌لد لێدان و سێداره‌دانی نه‌یاران و تۆپبارانی به‌رده‌وام و بۆردومانی هه‌وایی ببوونه به‌شێكی جیانهكراو له ژیانی رۆژانه‌ی وه‌ك بووكی جیهادی.
جاری یه‌كه‌م ئه‌و كاره بۆ ئه‌و زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو و خۆشحاڵیش بوو كه سه‌ردانی سوریای كردووه، به‌ڵام پاش كوژرانی مێرده‌كه‌ی شتی سه‌یر ده‌بینێت كه پێی وایه به‌شێك نین له ئایین. بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه بۆ سوتاندنی فڕۆكه‌كانی ئوردنی "معاذ الكساسبة" ده‌كات.
به هاوكاری چه‌كدارێكی داعش له سوریا را ده‌كات و له رێگه‌ی توركیاوه بۆ سوید ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هۆكاری پهیوهستب بوونی به رێكخراوی داعش
ده‌ڵێت كاتێ كه رێگه هه‌یه، بیر له ژیانی ئه‌م دونیایه ناكه‌یته‌وه، به‌ڵكو بیر له خێراترین ریگه بۆ مردن و چوون بۆ به‌هه‌شت ده‌كه‌ی.
له شاری گۆتێبورگی سوید زۆرترین كه‌س به رێكخراوه جیهادییه‌كان په‌یوه‌ست بوونه و شارێكی به‌نده‌رییه و پیش‌تر ناوه‌ندی پێشه‌سازی بووه و نزیكه 500 هه‌زار دانیشتووی هه‌یه و یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی كۆچبه‌رن و زۆرێك له‌وان موسلمانن و رێژه‌كه‌یان له گه‌ره‌كی ئهنگرد له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ده‌گاته 70%. تا ئێستا 100 كه‌س له‌م شاره به‌و چه‌كدارانه په‌یوه‌ست بوونه كه له پێناو " الخلافة" شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: بی بی سی