به‌شار ئه‌سه‌د داوای خانمه رۆژنامه‌نووسێكی رووسی ده‌كات
داوایان كرد ئه‌و جلوبه‌رگانه له‌به‌ر بكه‌م كه مێینه‌ی راسته‌قینه‌ی من نیشانبدات
K24 - هه‌ولێر:
داریا ئه‌سلامۆڤا په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "كۆمسۆمۆلسكایا پراڤدا"ی رووسی، نهێنێ چاوپێكه‌وتنی چه‌ند رۆژی رابردووی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا ئاشكرا ده‌كات.
داریا به رادیۆی " كۆمسۆمۆلسكایا پراڤدا"ی رایگه‌یاند، ئه‌و بۆ خۆی داوای چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د نه‌كردبوو، به‌ڵكو له سه‌رۆكایه‌تی سووریاوه داوایان لێكردبوو چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بكات و دا‌واشیان كردبوو جوانترین جلوبه‌رگه‌كانم له‌به‌ر بكه‌م.
له‌باره‌ی چۆنییه‌تی هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی سووریا گوتی: "به دوای خانمێكی سه‌رنجڕاكێش و زیندوو و هه‌ستیار ده‌گه‌ڕان، كه به باشی زمانی ئینگلیزی بزانێت و رۆژنامه‌نووسێكی سیاسی بێت، سه‌یری چاوپێكه‌وتنێكی منیان كردبوو له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، چاوپێكه‌وتنه‌كه سه‌رنجی ئه‌وانیان راكێشابوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی هه‌ڵبژاردنی من بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د".
ئه‌و خانمه رۆژنامه‌نووسه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گه‌ڕان به‌دوای مندا، چوار مانگی خایاند و ته‌واوی داتا و زانیاری سه‌باره‌ت به من كۆ كرابووه‌وه و سه‌رسوڕمان ببون به‌و راپۆرتانه‌ی كه من سه‌باره‌ت به ره‌وشی سوریا ئاماده‌م كردبوون، به‌ڵام له‌و ره‌خنانه نیگه‌ران بوون كه راپۆرته‌كانماندا باسم كردبوون".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم كۆبوونه‌وه، ستایشی ئه‌دای منیان كرد و سه‌رسوڕمانی خۆشیان پیشاندا له تواناییم بۆ بیركردنه‌وه و زانینی كێشه‌كان و گوتیان من ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌م هه‌یه كه ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن".
له باره‌ی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی تایبه‌تی ئه‌سه‌د، گوتیی: "ئه‌و كاته‌ی كه بۆ كات به‌سه‌ربردن له كرواتیا بووم، ته‌له‌فۆنێكم بۆ هات و خۆی ناساند و گوتی نووسینگه‌ی سیاده‌ی سه‌رۆكی سوریا له‌گه‌ڵت قسه ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌رسوڕمان بووم، گوتم تكایه دووباره بكه‌وه، به باشی نابیسم، ئه‌ویش دووباره‌ی كرده‌وه".
په‌یامنێره رووسییه‌كه له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وامبوو و گوتی: "هه‌رچه‌ند ژماره‌كه كۆدی سوریا بوو، به‌ڵام گومانم كرد كه‌سێك گاڵته‌م پێده‌كات، كاتێ كه به په‌له پرسیاری كرد ئه‌گه‌ر ئاماده‌م بۆ سه‌ردانی سووریا و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سووریا، پێداویستی سه‌ردانه‌كانم رێك ده‌خه‌ن، دوای هه‌فته‌یه‌ك له سوریا بووم".
داریا به‌وه كۆتایی به قسه‌كانی هێنا: "ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێشوازیكردن له سووریا، سه‌رنجی منی راكێشا، داوایان له من كرد نۆرماڵ بم و ئه‌و جلوبه‌رگانه له‌به‌ر بكه‌م كه ته‌واوی مێینه‌ی من نیشانبدات، ئه‌وان گوتیان پێویستیمان به دیداری پیاوێكی وشك نییه".
سه‌رچاوه: كۆمسۆمۆلسكایا براڤدا
