بواتینگ ئه‌ستێره‌كان بێهیوا ده‌كات
قسه له‌سه‌ر مێسی و كریستیانۆ ده‌كات و خه‌ونی خۆشی ئاشكرا ده‌كات

بواتینگ، به‌رگریكاری بایرن میونشن له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خه‌ونی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه ببێته كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كان.
بواتینگی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی Bildـی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: پیرۆزبایی له مانوێل نویه‌ری گۆڵپارێز ده‌كه‌م به هۆی وه‌رگرتنی شاره‌ی كاپتنی، ده‌شڵێت: منیش خه‌ون به‌م رۆژه ده‌بینم كه ببمه كاپتنی ئه‌ڵمانیا.
بواتینگ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، له باره‌ی باشترین یاریزانی جیهانه‌وه ده‌ڵێت: تا مێسی و كریستیانۆ له مه‌یدان بن، هیچ یاریزانێك ناتوانێت خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بباته‌وه.
بواتینگ كه به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی غانایه، ده‌شڵێت: راسته یاریزانی باش هه‌یه له‌وانه (تۆماس موله‌ر، تۆنی كرووس و مه‌سعوود ئۆزیل)، به‌س له راستیدا هیچ یاریزانێك ناتوانێت رۆڵی مێسی و كریستیانۆ ببینێت.
بواتینگ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی هێرتا به‌رلین ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له نێوان 2007 ـ 2010 یاری بۆ یانه‌ی هامبۆرگ كردووه، دواتر بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزییه‌وه كرد، له هاوینی 2011ـه‌وه یاری بۆ بایرن میونشن ده‌كات.